بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 179 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 26 هەزار و 746 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3523 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 468 هەزار و 119 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 387 هەزار و 675 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە