بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌رپرسێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که داوایکردووه ناوه‌که‌ی بڵاونه‌کرێته‌وه به ڕۆژنامه‌ی "العرب جدید"ی قه‌ته‌ری وتووه، "له‌ژێر ناونیشانی ڕاوێژکار و توێژه‌ران، که له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسا و ئیسرائیله‌وه به‌کارده‌هێندران، هانی مه‌سعود بارزانی‌یان دا بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، که تا ئێستاش هه‌رێمی کوردستان باجه‌که‌ی ده‌دات".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت: "له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچه‌که‌ش سعودییه و ئیمارات هانی ڕیفراندۆمیان دا، هه‌ربۆیه مه‌سعود بارزانی و هۆشیار زێباری به‌رپرسیارێتی ئه‌و شکسته‌یان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، چونکه حسابیان بۆ هیچ پێشهاتێک نه‌کرد".
باس له‌وه‌شده‌کات، ئێستا چیتر ئه‌نقه‌ره و تاران وه‌ک پێش سه‌رده‌می ڕیفراندۆمی ساڵی 2017 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ناکه‌ن.
Your Comment