بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی هرالد تربیون، سێناتۆر باب مەنێندز لە نامەیەکدا بۆ ئۆبرایان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پاشهاتە ئەمنییەکانی پێوەندی گەرمی ترامپ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا نیگەرانیی دەربڕیوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە شایەت حاڵ بوونی هەندێ لە نزیکەکانی ترامپ و ڕۆژنامەوانە بەناوبانگەکان سەبارەت بە هۆکاری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا کە بووە هۆی هیرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا، ئەوەی نیشانی کاریگەری پێوەندی تایبەتی ئەردۆغان و ترامپ وەسف کردووە.
Your Comment