دادگای ئەنقەرە سزای زیندانی بوونی دەمیرتاش درێژ کردەوە

لقی ٢ ی دادگای ئاشتی و سزای ئەنقەرە لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ٦-٨ ئۆکتۆبەر، خۆپیشاندانی کۆبانێ سزای زیندانی بوونی دەمیرتاش و یوکسەکداغی درێژ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەی ڕووداوەکانی ٦-٨ ی ئۆکتۆبەری خۆپیشاندانی کۆبانێ هاوپەیوەند بە ئەو تۆمەتانە کە دراونەتە پاڵ دەمیرتاش و فیگن یوکسەکداغ هاوسەرۆکە پێشووەکانی پارتی دیمۆکراتی گەلان لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە دادگاکە دەنگی لەسەر بەردەوام بوونی زیندانیی هەر دوو سیاسەتوانەکە دەرکردووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لۆنت کانات پارێزەری هاوسەرۆکەکانی هەدەپە ڕایگەیاند: ڕێگریان کرد لە خوێندنەوەی ورد و تەواوی دۆسیەکە. ئەو دەنگە دەرکراوە تەواوی نایاساییە و ئەو بڕیارە ک لەو پێوەندییەدا گیراوە بڕیارێکی سیاسییە نەک بڕیارێکی مافی.

News Code 34153

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =