بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو بەرنامە کە لە ڕۆژی شەممە ١٩ ی خەرمانان بە ئامادە بوونی دکتۆر حسێن دیوساڵار دانوستانکاری فەرهەنگی، دکتۆر شیزوکو تسویا سەرۆکی ئەنجومەنی ژاپۆنی موست، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ساوادا ئیسلام ناس و جێگری نوێنەرایەتی مستەفا (د.خ) لە ژاپۆن، خاتوو سەبا بابایی (کونیکو یامامورا) تەنیا دایکی شەهیدی ژاپۆنیی دانویشتووی ئێران و عەلی جەلالی گیانبازی کیمیایی بەرەڤانی پیرۆز قسەیان کرد.
دیسالار لە ئەو کۆبوونەوە وتی: سەددام لە ٨ ساڵ شەڕ دژی ئێران ژمارەیەکی زۆری منداڵ، تازەلاو و پیر و ژن و پیاوی ئێرانیی شەهید کرد و بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، هێرشی کیمیایی کردە سەر وڵاتێکی دیکە و ئێران هیچکات دەستپێکەری شەڕ نەبووە و نەتەوەیەکگرتووەکان سەددامی وەکوو دەستپێکەر ناساند.
ئایەتوڵڵا ساوادا ڕایگەیاند: لە ئێران ئەو شەڕە بە شەڕی سەپێندراوی سەددام دەناسرێت کە دوای سەرکەوتنی شۆڕش بە سەر ئێران سەپێندرا و ئێران بە بێ جیهازاتی سەربازی لە بەرانبەر عێراق کە لە هەموو لایێکەوە تەیار دەکرا شەڕی کرد.
دکتۆر شیزۆکۆ تسویاش لە ئەو کۆبوونەوە وتی: پێچەوانەی هێرۆشیما کە لە جیهان دەناسرێت، سەردەشت و هێرشی کیمیایی بۆ سەر ئەو شارە ناناسرێت و من بۆ ناساندنی ئەو رووداوە هەولی زۆرم دا.
لە درێژەی بەرنامەکەدا سەبا بابایی (کونیکو یامامورا) تەنیا دایکی شەهیدی ژاپۆنی دانیشتووی ئێران کە کوڕە ١٩ ساڵانەکەی بە ناوی محەمەد لە بەرەڤانی پیرۆز شەهید بوو وتی: پێش سەرکەوتنی شۆڕش، ئێران لە ژێر چاوەدێری وڵاتانی بیانی ئیدارە دەکرا و ئیمام خومەینی ئازادی و سەربەخۆیی لە ڕۆحی ئیسلام گرینگتر لە هەر شتێک دەزانی و هەر بەو بۆنەوە خەڵکی ئێران بۆ ئازادی و سەربەخۆیی، یەکگرتوویی، هاوکاری و هەوڵیان دا دەستیان خست.
بۆچوونی ئێوە