یەکەم کاردانەوەی کوردەکان بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق بە بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی دەولەتی فیدراڵی عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، شیروان میرزا ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووری و فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق لەو بارەوە وتی: بەشی هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق، باشە و هەنگاوێکی بۆ سەقامگیری پێوەندییەکانی دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.

شیروان میرزا زیادی کرد: بەرز بوونەوەی ڕێژەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە چوارچێوەی ڕەشنووسی بودجەی عێراق لە ٦٨ ملیار دینارەوە بۆ ٧٦ ملیار دینار، هەنگاوێکی باشە.

ناوبراو وتیشی: پەسەند کردنی بودجەی عێراق بەم شێوەیە، پێوەندی بە ڕێککەوتنی سیاسی بەغدا و هەولێر و ئاستی قبووڵ کردنی لەلایەن پەرلەمانتارەکانەوە هەیە و ڕەشنووسی یاسای بودجەی ٢٠٢٠ لە بواری تەکنیکی، بە پێی دۆخی وڵات و دۆخی بەجێماو لە تەشەنە سەندنی کۆرۆنا و پاشهاتەکانی ئەو دوو بابەتە، باشە.

شیروان میرزا دەڵێت: ڕەشنووسی ئەو یاسایە تا ڕادەیەکی زۆر لەلایەن هەرێمەوە قبووڵ دەکرێت.

News Code 34047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =