بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئه‌مڕۆ هه‌ینی مسته‌فا کازمی سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق ده‌ستی به‌کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد.
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆ ک وەزیرانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: کازمی و نێچیرڤان بارزانی باسی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن.
رۆژی پێنجشەمە مستەفا کازمی هاتە هەولێر لەگەڵ هەریەکە لە مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
کازمی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کرد، ئه‌مڕۆش هه‌ینی کازمی ده‌گاته شاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی حکومی و حزبی ئه‌نجام ده‌دات.
Your Comment