بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد فەرید سپەری ڕایگەیاند: بۆ پاڵپشتی لە وەبەرهێنەرانی تەماتە لە پارێزگا، ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان بە یارمەتی تەعاونی گوندەواری، تەماتەی وەرزێرانی پارێزگا لەوانە لە شارەکانی کامیاران و قوروە و دێولان کڕیوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕێکخراوە لەگەڵ کارخانەکانی کرماشان و دێولان گرێبەستی هەیە بۆ کڕینی تەماتە.
سەرۆکی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: بە پێی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ کارخانەکان هەر کیلۆ تەماتە بە نرخی هەزار تمەن دەفرۆشرێت کە ٨٠٠ تمەنی کارخانە دەیدات و ٢٠٠ تمەنیشی دەوڵەت دەیداتە وەرزێرەکان.
سپەری زیادی کرد: سەرجەم تەماتەی کڕدراو لە لایەن کارخانەکانی بەرهەمهێنانی دۆشای تەماتە ٧ ملیۆن و ٣٤٨ هەزار و ٢٧٦ کیلۆ بووە.
بۆچوونی ئێوە