بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1894 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا 384 هەزار و 666 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە 110 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، زیادی کرد: تا ئێستا 22 هەزار و 154 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی 332 هەزار و 131 کەس ڕاگەیاند.
وتیشی: باری تەندروستی 3708 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
بۆچوونی ئێوە