AP ١٣٩٩ خەرمانان ١٤ ١١:١٢

وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی وێنەی سووکایەتی بە پێغەمبەر لە فەڕەنسا

کاردانەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی وێنەی سووکایەتی بە پێغەمبەر لە فەڕەنسا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاو کردنەوەی وێنەی سووکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام لەلایەن گۆڤاری "شارلی ئبدو" ی بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران ئەمشەو لە کاردانەوە بە بڵاو کردنەوەی وێنەی سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەلایەن گۆڤاری شارلی ئبدو ی بە توندی ئیدانە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: هەر جۆرە سووکایەتی و بێ ڕێزی بە پێغەمبەری ئیسلام و پێغەمبەرەکانی دیکە پاساو نادرێت.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆمسی زیادی کرد: هەوڵی گەمژانەی گۆڤاری فەڕەنسی کە بە بیانووی ئازادی ڕا دەربڕین دووپات بووەتەوە، بووەتە هۆی ئاڵۆزی خوداپەرستان، هەوڵێکی هاندەرانە و سووکایەتی بە بایەخە ئیسلامییەکان و بڕوای زیاتر لە یەک ملیار موسڵمان لە جیهان.

News ID 33932

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha