بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پێوەندی تەلەفۆنی دوانیوەڕۆی دوێنێی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە، گۆترێش وێڕای پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک لە سەر دوایین هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن، داوای یارمەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یارمەتی بە چارەسەری هەندێک کێشەی ژینگەیی لە بەندەری حەدیدەی کرد کە وەزیری دەرەوە ئامادەیی ئێرانی لە ئەو بوارەوە ڕاگەیاند.
زەریفیش لە ئەو گفتوگۆوەدا ئاماژەی کردە سەر هەوڵی نایاسایی ئەمریکا و وێڕای بیرهێنانەوەی بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو بارەوە وتی: بە پێی کۆبیری سەرجەم ئەندامانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش و مافزانانی نێودەوڵەتی، ئەمریکا ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە و هەوڵی واشنتۆن هیچ بنەمایەکی لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ و ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە و پاشهاتی نێودەوڵەتی مەترسیداری بۆ مافی نێودەوڵەتی بەدواوە دەبێت و ئەنجامێک جگە لە ڕووخانی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بەدواوە نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەروانی لە ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هەیە ئەرکی خۆیان لە بەرانبەر سەرەڕۆیی دەوڵەتی ئەمریکا جێبەجێ بکەن.
گۆترێشیش لە وەڵامدا وتی: بە وردی خاڵەکان لەبەرچاو دەگرێت.
بۆچوونی ئێوە