بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی مەهاباد ڕایگەیاند: ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی پارێزەری دارستانی نموونەی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوە چوو و لە ئەو ڕێوڕەسمە یەکێک لە کارناسانی ئەو ئیدارە وەکوو پارێزەری دارستانی نموونەی ئێران ناسێندرا و ڕێزی لێ گیرا.
مەجید پاتۆ درێژەی دا: ئەو کارناسەی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی مەهاباد ئێستا وەکوو بەرپرسی سەرچاوە سروشتییەکانی بەشی خەڵیفانی ئەو شارستانە چالاکی دەکات و کارەکانی ناوبراو لە بواری ڕێگری لە لەوڕی پێشوەختی ئاژەڵ، بەرەنگار بوونەوەی داگیرکردن و کاول کردنی زەوینی گشتی و پەروەردەی ئەو کەسانە کە لە ئەو بوارگەلە ئیش دەکەن، هۆکاری هەڵبژاردنی ناوبراو وەکوو پارێزەری دارستانی نموونەی ئەمساڵە.
Your Comment