بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵەی دیمۆکراتیک دەتەکە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی: ڕێگای چارەسەری کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی تورکیا و ڕۆژهەلاتی ناڤین بەستراوە بە چارەسەری کێشەی کوردەکانەوە و تا کێشەی کورد چارەسەر نەبێت و زەخت و زۆر لە سەر کورد دەمێنێت، ئەو کێشەگەکە هەر لە جێی خۆیان دەمێنن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چی دیکە هەمووان ڕاستییەکان سەبارەت بە کوردیان قبووڵ کردووە. هەمووان دەزانن کە بە بێ لەبەرچاو گرتنی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، کارێکی بچووکیش جێ بەجێ نابێت.
Your Comment