بە ڕاپۆرتی ئاژسنی هەواڵی مێهر، سەرۆکی کۆگای پێتۆرکیمیایی مەهاباد ڕایگەیاند: ئەو گەڵاڵەیە لە ڕووبەری ٤٠٠ مەتری چوارگۆش لە ماوەی ٦ مانگ ڕێکخراوە و بەستێنەکەشی ڕۆژانە ٢٠٠ کیلۆوات کاتژمێرە کە لە ئەگەری تەواو بوون و دەسپێکی قۆناغی دووهەم بەستێنەکەی بۆ نیو مگاوات کارەبا بەرز دەبێتەوە و کارەبای بەرهەم هاتووەکەشەی پێوەند دەدرێتە کەناڵی سەرتاسەرییەوە.
بە وتەی عەباس فەرشباف؛ سەدا ٨٠ ی ئیمکاناتی ئەو هێزگە خۆجەیی بووەتەوە و بە ڕێکخستنی قۆناغی دووهەمی ئەو گەڵاڵە، کارەبای پێویستی ٤٠٠ بنەماڵەی گوندەواری دابین دەکات.
ناوبراو درێژەی دا: بۆ بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵەیە ٨.٥ ملیار ڕیاڵ خەرج کراوە و کاتی گەڕانەوەی سەرمایەکەی بە پاڵپشتی دەوڵەت کەمتر لە پێنج ساڵە.
ناوبراو جەختی کرد: بە کردنەوەی ئەو هێزگە هاوکات دەتوانرێت کارەبای پێویست بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانەی خەڵک بەرهەم بهێنرێت.
Your Comment