بە پێی هەواڵی مێهر ، محەمەد جەواد زەریف کە بۆ ڕاگەیاندنی هاودەردی لە گەڵ گەل و دەوڵەتی لوبنان سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە، ئەمڕۆ لە گەڵ شەربل وەهبە وەزیری دەرەوەی لوبنان دیداری کرد.
زەریف لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە پێگەی سیاسی لوبنان جەختی کردە سەر زەروورەتی یارمەتیدانی ئەم وڵاتە بۆ نۆژەن کردنەوەی بەیرووت بە بێ مەرج.
ئەوەشی وت کە ڕێککەوتنی ڕۆژی رابردووی نێوان ئەبووزەبی و ڕژێمی زایۆنی جێگای داخ و وەک خەنجەرێکە لە پێشتەوە لە لوبنان و وڵاتانی ناوچەکە درا.
Your Comment