ئێران شارۆچکە پیشەیی هاوبەش لەگەڵ عێراق لە خاڵە سنوورییەکان دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ نوێنەری پارێزگای ئیلام لە مەجلیس لە گەڵاڵەی کردنەوەی ناوچەی پیشەیی هاوبەش لە سنووری عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف سەبارەت بە داخرانی سنووری مێهران وتی: پاش بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا و داخرانی سنوورەکان گفتوگۆی بەربڵاومان لە ئەو بارەوە دەست پێکرد و لە هەنگاوی یەکەمدا وڵاتی عێراق لەگەڵ کردمنوەی دوو ڕۆژەی سنووری مێهران ڕێککەوت و تێدەکۆشین سنوورەکانی مێهران و شەلەمچە حەوت ڕۆژە بکەینەوە.

وەزیری دەرەوە سەبارەت بە دروست کدنی بازاڕچەی سنووری، لەمپەری سەرەکیی ڕوانگە و ڕێککەوتنی وڵاتانی بەرانبەر وەسف کرد کە زۆر ڕوانینێکی ئەرێنیان بە کردنەوەی بازاڕچە بە هۆی کێشەکانی باجەوە نییە.

عەلئ ئەکبەر بەستامی نوێنەری پارێزگای ئیلام لە مەجلیسیش لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە بەستێنەکانی سنووری مێهران، هاوبەشییە فەرهەنگی، ئایینی و ئابوورییەکانی خەڵکی ئیلام لەگەڵ وڵاتی دراوسێ،ئاسانکاری پێوەندی و بەرز کردنەویە ئاستی پێوەندی دوو وڵاتی لە درێژەی گەشەی ئابووری و بەرەوپێش بردنی دیپلۆماسی فەرهەنگی و سیاسی کاریگەر وەسف کرد.

News Code 33585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =