زانکۆ خەلیفە نووسەر و وەرگێڕی کورتە چیرۆکەکانی لووئیجی پیراندێللۆ لە دیمانە لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتی: ئەو کورتە چیرۆکانە لە کتێبێکدا بە ناوی سەفەر لە 200 لاپەڕەدا لە لایەن بڵاڤگەی موکریان لە تاران چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
زانکۆ خەلیفە وتیشی: کتێبی سەفەر ئێستا لە کتێبخانەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دەست دەکەوێت و بە زوویی دەگاتە هەرێمی کوردستانیش.
زانکۆ خەلیفە لە دایک بووی ساڵی 1365ی هەتاوی لە ئاوایی ئافان سەر بە ماهابادە و کاری ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان دەکات و پێشتریش کتێبێکی دیکەی بە هاوکاری هەرمان وەتمانی بە ناوی " فەرهەنگی ئاواییەکانی مەهاباد بڵاو بووەتەوە.
Your Comment