بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ترسی سوپای پاسداران کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی

هەواڵنێری سی ئێن ئێن ڕاپۆرتی دا کە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانۆڕی سوپای پاسداران، داوا لە فەرمانبەرانی سەربازی دوو بنکەی ئەمریکی لە ناوچەکە(قەتەر و ئیمارات) کراوە بۆ چەند خولەک پەنا بگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێرێکی سی ئێن. ئێن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە پاش ئەوەی کە زانیاری بڵاو بووەوە کە ئێران مووشەکێکی بالستیکی هاویشتووە، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ئەلعەدید(قەتەر) و ئەلزەفرە(ئیمارات) بۆ ماوەیەکی کورت کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و داوا لە فەرمانبەران کرا کە پەنا بگرن و تا ڕاگەیاندنی دۆخی سپی نەینە دەرەوە.

بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا دەڵێن ڕاگەیاندنی ئەو حاڵەتە هەوڵێکی پێشگیرانە بوو. لە هەر حاڵدا هیچ مووشەکێک لە ناوچەکە نزیک نەبووەتەوە و ئەو بەرپرسانە دەڵێن کە خەریکی لێکدانەوەی زانیارییە پێوەندیدارەکان.

بە ڕاپۆرتی مێهر چەند کاتژمێر لەمەوپێش ڕبکا بڕیاریش وتەبێژی پاپۆڕی پێنجەمی هێزی دەریایی ئامریکا بە مانۆڕەکەی سوپا کاردانەوەی نیشان دا و وتی: ئاگاداری ئەو مانۆڕین و ئێمە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە نابەرپرسیارانەی ئێران لە پاڵ ڕێگای ئاوی قەرەباڵغی نێودەوڵەتی دەخەینە لەژێر چاوەدێری.

News Code 33479

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha