یەکلایی بوونەوەی سزای سێدارە بۆ ٨ دەستگیرکراوی خەزەڵوەر درۆیە

پێوەندییە گشتییەکانی دادستێنی گشتی ئیسفەهان هەواڵی بڵاو بوو لە زمانی سەرۆکی گشتی دادگای پارێزگای ئیسفەهان هاوپەیوەند بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدانی ٨ خۆپیشاندەری ساڵەکانی ٩٦ و ٩٨ ی وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵی بڵاو بوو لە زمانی سەرۆکی دادگای گشتی پارێزگای ئیسفەهان لەسەر یەکلایی بوونەوەی سزای لەسێدارەدانی ٨ خۆپیشاندەری ساڵەکانی ٩٦ و ٩٨ لەلایەن هەندێک مێدیای بیانییەوە و دروست کردنی کەشێکی ئاڵۆز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درۆ بووە و تا ئێستا هیچ جۆرە پشت ڕاست کردنەوەیەک لەو بارەوە لە سەر ئەو بابەتە ئەنجام نەبووە.

شیاوی باسە هەر جۆرە هەواڵێک لە ئەو بارەوە لە رێگای مالپەڕی ڕاگەیاندنی دادستێنی گشتی پارێزگا یان ناوەندی مێدیایی دەسەڵاتی داد بڵاو دەبێتەوە.

بێ گومان لەگەڵ کەس یان کەسانێک کە ئەو دەستە هەواڵە ناڕاستگەلە بۆ شێواندنی کەشی کۆمەڵگا بڵاو دەکەنەوە، بەرەوڕوو دەبینەوە.

News Code 33446

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =