بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارتیکاس ئێقباڵ ڕایگەیاند: کەسانێک کە مۆڵەتی دانیشتنی کاتی، ڤیزەی کار، ڤیزەی پزیشکی و خوێندنیان هەیە لە ئەو دەستەن کە دەتوانن بە سەردان بە سنووری باشماخ بێنە ناو ئێران.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو کەسانە جگە لە ئەوەی کە ئەبێ مۆڵەتی تەندروستی خۆیان و پاسپۆرت و ڤیزە ڕادەستی فەرمانبەرانی ئەو سنوورە بکەن ئەبێ پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکانیش لەبەرچاو بگرن.
فەرمانداری مەریوان باسی کرد: گرووپی پزیشکی سنووری باشماخیش تێست لە موسافرەکان دەگرێت و ئەگەر کەسێک نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبێت ئیزنی پەڕینەوە لە سنووریان ناداتێ.
ئێقباڵ سەبارەت بە چوونە دەرەوەی موسافرەکان لە ئێرانەوە بۆ هەرێمیش زیادی کرد: هیچ سنوورێک بۆ پەڕینەوەی هاووڵاتییەکانی هەرێم لە ئێرانەوە بوونی نییە بەڵام هێشتا لایەنی عێراقی لە چوونە ژوورەوەی هەندێک کەس بۆ وڵاتی خۆیان ڕێگری دەکات.
Your Comment