بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرید ئاریا نەژاد، دەرهێنەری ناسراوی کوردستانی لە سەر داخوازیی جێگرایەتی پارێزگاکانی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران، فیلمێکی بەڵگەیی 40 خولەکی بۆ ناساندنی تەپۆڵکە تایبەتەکانی شاری سنە، جۆری نژیارڤانی و بەکارهاتنیان لە درێژایی مێژوو، بەرهەم دێنێت.
فەرید ئاریا نەژاد بە هەواڵنێری مێهر وتی: ئێستا لە قۆناغی وێنەهەڵگرتنی ئەو فیلمە بەڵگەییەداین و هیوادارین پاش تەواو بوونی کارەکان، لە پاییزدا لە تەلەفزیۆنی سەرانسەریی ئێران بڵاوبێتەوە.
وتیشی: ئەم فیلمە بەڵگەییە لە ژیر ناوی سنە شاری هەزار تەپۆڵکە بەرهەم دێت و هەوڵ دراوە جوانی و دڵرفێنیی شاری سنەی تێدا بەرچاو بخرێت تاکوو سەرەنجی گەشتیارانی ناوخۆی وڵات و جیهانیش ڕابکێشێت.
Your Comment