AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٣٠ ٠٨:١٧

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ؛

ئێران سیخوڕێکی ئیسرائیل و ئەمریکای لەسێدارە دا

ئێران سیخوڕێکی ئیسرائیل و ئەمریکای لەسێدارە دا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سزای سیخوڕ مەحموود مووسەوی مەجد کە سزای لە سێدارەی بەسەردا سەپابوو، بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سزای سیخوڕ مەحموود مووسەوی مەجد کە سزای لە سێدارەی بەسەردا سەپابوو، بەڕێوە چوو.  ڕۆژی بیستەمی جۆزەردان بوو کە وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ سیخوڕێک هەواڵی دا کە لەبەرانبەر وەرگرتنی دۆلاری ئەمریکی، لە بواری جیاوازی ئەمنیەتی و بەتایبەتی هێزە چەکدارەکان لەوانە سوپای قودس زانیاری کۆ دەکردەوە و بە مووساد و سیای ڕادەگەیاند.    غوڵام حسێن ئیسماعیلی ناوی ئەو کەسە کە سزای ئیعدامەکەی لەلایەن لقی 19 ی دیوانی باڵای وڵاتەوە پشت ڕاست کرابووەوە، مەحموود مووسەوی کوڕی کازم ڕاگەیاند و وتی کە یەکێک لە تۆمەتەکانی ناوبراو ڕاگەیاندنی شوێنی هاتوچۆ و دانیشتنی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی و هەندێک لە فەرماندە سەربازییەکان بە سیستەمی سیخوڕی سیا و مووساد بووە.

News ID 33352

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha