بە پێی هەواڵی مێهر، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە تەقینەوەی هوماری چەکی هێزەکانی دێموکراتیکی سووریا لە شەوی ڕابردوو، ڕایانگەیاند: ئەو چەک و تەقەمەنیە ڕادەگیرا کە لە داعش گیرا بوو. هۆکاری ئەم ڕووداوە پێوەندی بە کارەباوە بوو و تەنیا خەساری مادی بەدواوە بوو.
بە گوێرەی هەواڵدەریی هاوارنیوز، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی وێڕای ڕەتکردنەوەی بەشدارییان لەم ڕووداوە، ڕوونیان کردەوە: دەنگۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەم هومارە لە ڕاستی دوورە و بە خەڵکی ڕادەگەینین ئەم درۆیە بە مەبەستی پێکهێنانی نائارامی و بشێوە بڵاو کراوەتەوە.
شیاوی ئاماژەیە چەند سەرچاوە بەتایبەت سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی توورکیا هەواڵی هێرش کردنە سەر هوماری چەکی ئەرتەشی دێموکراتیکی سووریا و تیکشکانی ئەو ئۆپراسیۆنە لە لایەن هێزە چەکدارە ناوخۆییەکانی سووریا هەواڵیان دابوو.
Your Comment