بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی 2 هەزار و388 کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا 264 هەزار و 561 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 199 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 13 هەزار و 410 کەس .
وتیشی: 277 هەزار و 561 کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە