AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢٣ ٢٣:١١

پاش چەندین کاتژمێر؛

ژمارەی بریندارانی ئاگرکەوتنەوە لە پاپۆڕەکەی ئەمریکا ئاشکرا بوو

ژمارەی بریندارانی ئاگرکەوتنەوە لە پاپۆڕەکەی ئەمریکا ئاشکرا بوو

ئەرتەشی ئەمریکا لە زیادبوونەوەی ژمارەی بریندارانی ئاگرکەوتنەوە لە پاپۆڕی ئەمریکایی بۆ ٥۷ کەس هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، لەم ژمارەیە ۳٤ کەسیان نیزامی و ۲۳ کەسیان غەیرنیزامی بوون و ٥ کەس لە برینداران بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە.

ئەم پاپۆڕە یەکێک لە ئامرازە گرینگەکانی شەڕە بەڵام دەوڵەت و میدیا ئەمریکییەکان سەبارەت بەم ڕووداوە بێدەنگییان ڕاگرت.

بی سی نیوز ڕایگەیاندووە ئەم پاپۆڕە توانای ڕاگرتنی هەزار خزمەتکاری هەیە بەڵام لە کاتی ڕووداوەکە ۱٦۰ مەلەوانی تێدا بووە ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ لە هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە ۲۰۰ مەلەوان و ئەفسەری تێدا بووە.

News ID 33246

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha