گەنجێکی ١٤ ساڵان لە "باوە گوڕگوڕ" خنکا

گەنجێکی ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی مالوجە سەر بە شاری قوروە لە ئاوی "باوەگوڕگوڕ"دا خنکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی هاوپەیوەند بە نوقم بوونی گەنجێک لە ئاوەی باوەگوڕگوڕ لەگەڵ هێزەکانی فریاکەوتن پێوەندی گیرا.

بە وتەی بەرپرسی فریاکەوتنی قوروە دوای ئاگاداری لە ئەو بابەتە بە هۆی نەبوونی دەزگای کۆمپرسۆر و هەواساز لە ئەو شارە، داوایان لە فریاکەوتنی سنە کرد کە بەهانایانەوە بڕۆن.

سەعید حەسەن بەیگی ڕاشیگەیاند کە تەرمی ئەو کەسە دوای ١٥ خولەک گەڕانی هێزەکانی سنە، دۆزرایەوە و هۆکاری خنکانی ئەو کەسەش بەس لەبەرچاو نەگرتن یان نەزانینی شێوەی مەلە کردن ڕاگەیێندراوە.

ناوبراو وتیشی: خەڵک چاو لە هۆشدارییەکان نادەن، لە ڕاستیدا کانی باوەگوڕگوڕ بۆ مەلە کردن نییە و تەنانەت تابلۆی قەدەغەی مەلە کردن دانراوە بەڵام خەڵک هێشتا سەرەنج نادەنە هۆشدارییەکان و بۆ مەلە دەچنە ناو ئاوەکەوە.

News Code 33097

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =