بێدەنگی ئەمریکا لە هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاردانەوەیەکی ئەوتۆی بە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی تورکیا لە هەرێمی کوردستان نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا لە خولی نوێی ئۆپراسیۆنی سەربازی بە بیانووی بەرەوڕوو بوونەوەی پەکەکە، وێڕای ئەنجام هێرشی ئەماسنی لە هەرێمی کوردستان، هێزی نوێشی هێناوەتە نێو خاکی عێراقەوە.

ئێلیوت ئنجل، سەرۆکی کومیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند من بە توندی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی تورکیا لە هەرێم ئیدانە دەکەم.

ئەو نوێنەرە کۆماریخوازە و چەندین لایەنی دیکە لەوناە دیمۆکراتەکان داوایان لە ئەردۆغان کرد کە دەستبەجێ ئەو هیرشانە ڕابگرێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەس بەیاننامەیەکی لەو بارەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگات.

شیاوی باسە کە ئەمریکا بەردەوام بۆ هەموو هاوپەیمانەکانی و بەتایبەتی بەرانبەر بە کورد جێی متمانە نەبووە و پێشتریش کوردی سووریا لە بەرانبەر هیرشەکانی تورکیا بە تەنیا هێشتەوە.

News Code 33038

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =