بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەحیمی بە ئاماژە بە جێگرکرانی هاوکاتی ٨٠ هێزی پسپۆڕی پزیشکی بۆ یارمەتیدانی کادێری پزیشکی شاری مەهاباد، ڕایگەیاند: ئۆرژانس، ڕادیۆلۆژییی بان پسپۆڕی، جیهازاتی پزیشکی، تاقیگە و دەزگای ئۆکسیژێنسازی گەرۆک بەشێکن لە جیهازاتی تەرخان دراوە بە نەخۆشخانەی سارایی لە لایەن نەخۆشخانەی شەهید مەحەلاتی تەورێزەوە.
شایانی باسە، کرانەوەی نەخۆشخانەی سارایی لە شاری مەهاباد لە لایەن سوپای پاسدارانەوە، هاوکاتە لە گەڵ لەکارکەوتنی دەزگای ئۆکسیژێنسازی نەخۆشخانەی ئەو شارە و مەترسیی قەیرانی مرۆیی کە وەزارەتی تەندروستی لە زووترین زەمانی مومکین ١٢٠ کەپسوولی ٤٠ کیلۆگرامی ئۆکسیژێنی بۆ پێشگری لەو قەیرانە ڕەوانەی شاری مەهاباد کرد.
Your Comment