AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢٩ ١١:١٤

مووسەوی:

ئێران هیچ بایەخێک بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی سووریا نادات

ئێران هیچ بایەخێک بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی سووریا نادات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێران هیچ بایەخێک بە گەمارۆ زاڵمانە و تاک لایەنەکانی ئەمریکا دژی نەتەوەی سووریا نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی سەپاندنی گەمارۆی ناسراو بە سزار دژی سووریا کارێکی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما مرۆییەکان وەسف کرد و ئیدانەی کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئێران هەر وەکوو ئەوەی کە پێشتر ڕایگەیاندووە هیچ بایەخێک بە گەمارۆ ستەمکارانە و تاک لایەنەکانی ئەمریکا نادات و ئەوە بە تیرۆریزیمی ئابووری دژی خەڵکی سووریا دەناسێت.

مووسەوی جەختی کرد: ئێمە هەر وەکوو ڕابردوو درێژە دەەینە هاوکاری ئابووری خۆمان لەگەڵ نەتەوە و دەوڵەتی سووریا و سەرەڕای گەمارۆکان، پێوەندی ئابووری خۆمان لەگەڵ سووریا تۆکمەتر دەکەیەنەوە.

News ID 32869

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha