AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢١ ١٢:٢١

بە گوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان؛

ڕفاندنی ١١ هاووڵاتی عەفرینی لەلایەن هێزەکانی سەر بە تورکیا

ڕفاندنی ١١ هاووڵاتی عەفرینی لەلایەن هێزەکانی سەر بە تورکیا

بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، چەکدارانی سەر بە سوپای تورکیا لە عەفرین هەوڵی ڕفاندنی ١١ هاووڵاتی ئەو شارە کوردنشینەیان لە باکووری سووریا داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، چەکدارانی سەر بە سوپای تورکیا لە عەفرین هەوڵی ڕفاندنی ١١ هاووڵاتی ئەو شارە کوردنشینەیان لە باکووری سووریا داوە.

میلیشیاکانی سەر بە بەرەی شامیە، سەر بە سوپای ئازادی سووریا لە گوندی ڕاجو هەڵکەوتوو لە ناوچەی معبطلی هەوڵی ڕفاندنی ١١ هاووڵاتی خەڵکی ئەو گەندەیان داوە و لە بەرانبەردا بۆ ئازاد کردنیان داوای پارەیان لە بنەماڵەکانیان کردووە.

بە گوێرەی دوایی زانیارییەکان، دوو کەس لە ئەو ڕفێندراوانە پاش پێدانی پارە لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە ئازاد کراون بەڵم چارەنووسی ٩ کەسی دیکەیان هێشتا نادیارە.

News ID 32760

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha