سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو سیخوڕەی شوێنی سەردار سولەیمانی ئاشکرا کرد

وتەبیژی دەسەڵاتی دادی ئێران وتی: یەکێک لە سیخورەکانی سیا کە سەبارەت بە سوپای قودس و شوێنی جێگیر بوونەی شەهید سولەیمانی زانیاری کۆ دەکردەوە، سزای ئیعدامی بە سەردا سەپا و بە زوویی سزاکەی بەڕێوە دەچێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر غوڵام حسێن ئیسماعیلی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە دەبیسترێت یەکێک لە سیخورەکانی سیا سزای ئیعدامی بە سەردا سەپاوە ئایا ئەو بابەتە ڕاستە؟ وتی: لەم دواییەدا کەسێک بە ناوی سەید مەحموود مووسەوی مەجد کە پێوەندی بە سیستەمی مووساد و سیا وە هەبووە لە بەرانبەر وەرگرتنی دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەوان لە بواری ئەمنیەتی لەوانە زانیاری لەسەر سوپای قودس و شوێنی دانیشتنی شەهید سولەیمانی زانیاری کۆ کردبووەوە؛ بە فەرمانی دادگای شۆرش سزای ئیعدامی بە سەردا سەپا و دیوانی باڵاش ئەو سزایەی پشت راست کردەوە و بە زوویش ئیعدام دەکرێت.

ئیسماعیلی سەبارت بە دوایین زانیاری دۆسیەی داکەوتنی فڕۆکە ئۆکراینیەکە وتی: لەلایەن دەسەڵاتی دادی بەشی هێزە چەکدارەکان سەبارەت بە شوێن و هۆکاری ئەو ڕووداوە لێکۆڵینەوە ئەنجام دراوە و ڕاگەیێندراوە کە بنەماڵەی قوربانیان دەتوانن سکاڵا بکەن و تا ئێستا ٧٠ بنەماڵە سکاڵایان تۆمار کردووە. لە ئەو دۆسیە شەش کەس لە بەرپرسانی پێوەندیدار دەستگیر کراون کە لە چەند ڕۆژی دواییدا سێ تۆمەتبار بە کەفالەت ئازاد کراوە و سێ کەسیان هەر لە زیندانن.

News Code 32745

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha