بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی دەوڵەت، وتی: پێم وایە ئەمڕۆکە و لە ئەم دۆخەدا، وڵات شەڕە قسە هەڵناکات؛ ئەمە لە حاڵێکدایە کە جگە لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشیەکی گشت گیر لەگەڵ گەمارۆی سەختیش بەرەوڕووین؛ ئەمریکییەکان لە بازرگانیەکی ئاسایی نێوان ئێران و وڵاتێکی دۆست لە گواستنەوەی سووتەمەنی دەیانەوێت دەستێوەردان بکەن و ئەمە شتێک نییە کە پێوەندی بە ئەوانەوە هەبێت و هەڵوێستەکەشیان بە پێ هیچ یاسایەک نییە.
ڕۆحانی وتیشی: ئەگەر لە ناوخۆی وڵات لە نێوان دەوڵەت، بەشەکانی تری دەسەلات و هێزە چەکدارەکان یەکگرتوویی نەبوایە، ئەگەری هەبوو ئەمریکییەکان دەستێوەردانیان بکردایە و سەریشبکەوتایە و ڕووداوێکی تری هاوشێوەی جەبەلوتارق لە کارائیب ڕووی بدایە بەڵام یەکگرتوویی و یەکێتی ، ڕێگری کرد لە ئاوەها ڕووداوێک.
بۆچوونی ئێوە