بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ٢٤ ئەنجومەنی و بڵاڤگەی کوردی لە وترکیا بە بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەیی کورد کەمپەینێکی فێر کردنی ئانلاینی زمانی کوردی لە زاراوەکانی کرمانجی و زازاکی ڕێکخست.
لە بەیاننامەیەک کە ئەو ئەنجومەن و بڵاڤگانە بڵاویان کردووەتەوە هاتووە: ئەو کەمپەینە تا ١ ی جوون ی ٢٠٢٠ درێژەی دەبێت و سەرجەم ئەو کەسانەی کە تا ئەو رێکەوتە بتوانن فۆرمی ناونووسی پڕ بکەنەوە، دەکەونە بەر ئەو گەڵاڵەوە. ئەو خولە فێرکارییە لە ئاپی ZOOM بەڕێوە دەچێت و هەموو ئەو کەسانەی کە ناونووسیان کردووە بەبەکارهێنانی ئەو ئاپە لە سەر تەلەفۆن یان کۆمپیۆتەری خۆیان دەتوانن لە پۆلە فێرکارییە ئانلاینەکانی بەشداری بکەن.
لە گرینگترین و بەرجاوترین ئەنجومەن و بڵاڤگەگەلێک کە لە ئەو کەمپەینە بەشداریان کردووە جگە لە ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەیی کورد دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر بڵاڤگەی ئارام، بڵاوگەی ئارین، بڵاڤگەی مووری، ئەنجومەنی فەرهەنگی مێزۆپۆتامیا، ئەنجومەنی توار کوردی و ... .
Your Comment