به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌گه‌رچی ساڵانێکی زۆره مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ڕۆمانی "ئێواره‌ی په‌روانه‌ی" کردووه به فارسی، به‌ڵام دواجار ئه‌مساڵ توانی مۆڵه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه ناسراوه‌ی به‌ختیار عه‌لی به زمانی فارسی له له تاران وه‌ربگرێت.
مەریوان هەڵەبجەیی سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕانی ئه‌م ڕۆمانه بۆ زمانی فارسی وتی: وەرگێڕانی رۆمانەکەم ۱۶ ساڵ پێش ئێستا ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌و کات به بێ هیچ پاساوێک چاپ کردنه‌که‌ی ڕه‌ت کرایه‌وه، تاکوو ئه‌مساڵ دووباره ده‌رفه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی به زمانی فارسی ڕه‌خساو و له چاپ درا.
بڕیار وایه ڕۆمانی ئێواره‌ی په‌روانه‌ی به‌ختیار عه‌لی له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له لایه‌ن بڵاڤگه‌ی "نیماژ"ه‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێبی ئێران بکرێت.
شایانی باسه که پێشتریش مەریوان هەڵەبجەیی رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا-ی بەختیار عەلی وەرگێڕاوه‌ته سەر زمانی فارسی که لە لایەن خوێنەرانی ئێرانییەوە پێشوازییه‌کی باش له ڕۆمانه‌که کراوه.
بۆچوونی ئێوە