AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٣ ١٥:٢٠

بە زۆرینەی دەنگ؛

مەجلیسی ئێران دوو پڕۆژە یاسای دژی ئیسڕائیل پەسەند کرد

مەجلیسی ئێران دوو پڕۆژە یاسای دژی ئیسڕائیل پەسەند کرد

نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی دوو پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتە دژبەرانەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی پەسند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دانیشتنی کراوەی ئەوڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، دوو پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتە دژبەرانەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی پەسند کرا.

پاش ئەو بڕیارە بە کۆمەڵەی نوێنەرانی مەجلیس، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیس داوای لە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەکی کرد کە لە خێراترین کاتی مومکیندا ئەو پلانە لێکدەنەوە تا بۆ دانیشتنی حەوتەی داهاتووی مەجلیس ئامادە بکرێت.

News ID 32364

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha