بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی ئۆرنەسل، پاش گیان لە دەست دانی هلین بۆلەک و مستەفا کۆچاک ئەندامانی گرووپی مۆسیقای کوردی یۆرووم بە هۆی مانگرتنی درێژخایەن لە خواردن بۆ ناڕەزایەتی بە زیندانی کرانی ٦ کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپە و قەدەغەی بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لە خاکی تورکیا، ئیبراهیم گۆکجەک سێهەمین ئەندامی ئەو گرووپەش ئەوڕۆ (پێنج شەممە) پاش ٣٢٣ رۆژ مانگرتن لە خواردن گیانی لە دەست دا.
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە کوردە لە کاتێکدایە کە دوو رۆژ لەوە پێش ناوەندی پارێزەرانی هالکین لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایانگەیاندبوو، ئیبراهیم گۆکجەک لە سەر داوا و ناوبژیگەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی پارتی کۆماری گەل (HDP) و پارتی دیموکراتیکی گەلان (CHP) کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.
گرووپی مۆسیقایی یۆرووم چالاکییەکانی خۆی لە ساڵی ١٩٨٥ەوە لە لایەن چوار خوێندکاری کوردەوە دەست پێکردووە و ئامانج لە دامەزرانی ئەو گرووپە کاردانەوە بە کودەتاگەرانی تورک بووە. ئەو گرووپە بە هەڵگرتنی درۆشمی سۆشیالیستی، ئانتی ئیمپریالسیتی و ئەنتەرناسیۆنالیستی، هونەری خۆی خزمەت بە "خەڵکی بایکۆتکراوەی تورکیا و سەرتاسەری جیهان" و "ئازادی هەموو مرۆڤایەتی" پێناسە دەکرد.
Your Comment