هەنگاوەکانی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا بەرزتر لە ستانداردە جیهانییەکانە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری کۆنتڕۆڵ و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەلی جار بەرزتر بووە لە ستاندرادگەلی نێودەوڵەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی دوانیوەڕۆی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە کۆبوونەوەی مەجازی سەرکردەی وڵاتانی بێ لایەن، وێرای ڕەخنە لە هەڵمەتی دژە ئێرانی و دژە مافی مرۆڤی ئەمریکا بۆ دابین کردنی کەرەسەی پزیشکی، ڕایگەیاند: ئەو هەڵمەتانە چەقی خستۆتە بەردەم پلانی ئامانجداری ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە پێگەی ڕێکخراوی تەندروستی وەک شوێنی هاوبەشی جیهانی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، پلانی دەوڵەتی ئەمریکا لە داخستنی یارمەتیی ماڵیی بۆ ئەو ڕێکخراوە، پاسانەدەرانە و بە پەلە و نابەرپرسانە ڕاگەیاند و ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای تەشەنەسەندنی کۆرۆناوە بە هاوکاری ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی و بە ڕەچاوکردنی یاساگەلی نێودەوڵەتی تەندروستی (IHR) پلانێکی ستراتژیکی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە گرتۆتە بەر.

ڕۆحانی "وەڵامی قەیران بە هاوکاری و هاوبەشی هەموو ناوەندە بەرپرسەکان"، "بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە شێوازی تۆماری نەخۆشەکان لە رێگەگەلی تەلەفونی و ئینتەرنێتی و تەرخاندانی ١٧٠ هەزار فەرمانبەری کەرتی دەرمانی و هەزار ناوەندی تەندروستی کۆگر بۆ ئەو مەبەستە"، "کردنەوەی تۆڕی پێزانین و بەڕێوەبەری نەخۆشی و لەوان تێستی تاقیگەیی و ئەلگۆریتمی چارەسەری"، "پێڕەوکردنی سیاسەتی سنووردانانی کۆمەڵایەتی"، "بەڕیوەبەریی توێژینەوەی تەندروستی و بایۆپزیشکی" و "پێدانی پاکێجی پاڵپشتی و یارمەتی بە چینە کەم داهات و هەژارەکان لە ماوەی سنووردانانەکان"ی وەک پلانە ستراتژییەکانی دەوڵەتی ئێران لەو ماوەیە بەئەژمار هێنا و وتی: لە ئەنجامی ئەو هەنگاوانە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکەتووانە توانیویەتی پێش بە پەرەسەندنی نەخۆشییەکە لە شار و ناوچەکانی بگرێت.

ناوبراو هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ کۆنتڕۆڵ و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەلی جار بەرزتر لە ستاندرادگەلی نێودەوڵەتی زانی و جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی هاوکاریی هەموو وڵاتانی جیهانی بۆ دروست کردنی ڤاکسەن و دەرمانی یەکجارەکی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

News Code 32264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =