AP ١٣٩٩ گوڵان ٨ ١٢:٠٢

سانا ڕایگەیاند:

سەربازانی ئەمریکی بە ٣٠ بارهەڵگر چەک و چۆڵ، لە عێراقەوە چوونە سووریا

سەربازانی ئەمریکی بە ٣٠ بارهەڵگر چەک و چۆڵ، لە عێراقەوە چوونە سووریا

سەربازانی ئەمریکی بە پێشێل کرانی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان کاروانێک بریتی لە ٣٠ بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلی سەربازی چەک و چۆڵ و جیهازاتی سەربازی لە عێراقەوە چوونە ناو خاکی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی فەرمی سانا، سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند، سەربازانی ئەمریکا ٣٠ ئۆتۆمبیل جیهازات و کانتینر نەوتیان لە ڕێگای ڕێڕەوی نافەرمی ئەلوەلید لە عێراقەوە هێنایە دەرەوە و بەرەو بنکەی نایاسایی خۆیان لە قەسرەکی تل بیدر لە دەڤەری قامیشلۆ گواستەوە.

ئەو سەرچاوەگەلە ئاماژەیان کرد، ژمارەیەک لە بارهەڵگرەکان پاشەکەوتی تەقەمەنی بوون.

هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا ٢٢ ی ئەم مانگەش ٥٠ بارهەڵگر بریتی لە بلۆکی چیمەنتۆیی و جیهازاتی لۆجستیکیان لە عێراقەوە هێنایە ناو شاری قامیشلۆ.

News ID 32155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha