بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر حاتەمی لە ڕێوڕەسمی ڕادەست کرانی ئەو فرۆکانە بە ئەرتەش، ڕایگەیاند: ئەو جیهازاتانە بە هەوڵ و توانستی ناوخۆیی پیشەسازی بەرگری، زانکۆگەلی وڵات و کۆمپانیا زانستتەورەکان بەرهەم هاتووە و لە جۆری خۆیاندا بێ وێنەن.
ڕاشیگەیاند: ئەو جیهازاتانە بەشێکی گرینگی ڕاسپاردەکانی هێزی پەدافەند و هێزی ئاسمانی ڕۆماڵ دەدەن و دەتوانن سەرەڕای ئەنجامی ڕاسپاردەی ناسین و چاوەدێریی جموجۆڵی دوژمن لە مەودایەکی زۆر دوورەوە، وەک فرۆکەی ئامانج بۆ پەدافەند و هەروەها بۆ ڕاسپاردەی هەڵفریواندن لە تۆڕی پەدافەندی دوژمن کەڵکیان لێ وەرگیرێت.
وەزیری بەرگری ئاماژەی بەوەش دا: ئەو فرۆکانە هاوکات توانای بارگاوی کران بە بۆمبا و مووشەکیان هەیە و دەتوانن بۆ ڕاسپاردە ڕەزمییەکانیش بەهرەیان ببێت.
Your Comment