ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە ٨٠٩ کەس

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەو پارێزگایەی تا نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ ی خاکەلێوە، ٨٠٩ کەس ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی نیوەڕۆی یەکشەممە ٢٤ ی خاکەلێوەی ٩٩ ڕایگەیاند: دوایین ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان گەیشتووەتە ٨٠٩ کەس.

ناوبراو ڕاشیگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ژمارەی تووشبووانە لە ئەو پارێزگایە ٣٦ کەس زیادی کردووە.

ڕەزاعی ڕایگەیاند ئێستا ئەو ڕێژەیە لە شارستانی سەقز ٢٢٣ کەس، لە سنە ٢٠١ کەس، لە بانە ١٢١ کەس، قوروە ٥٨ کەس، دێولان ٤٧، مەریوان ٤٨ کەس، بیجاڕ ٣٨ کەس، دیواندەرە ٣٥ کەس، کامیاران ٢٦ کەس و سەوڵاوا ١٢ کەسە.

ناوبراو ئاماری مەرگ بە هۆی ئەو نەخۆشیەی لە شارە جیاجیاکانی پارێزگای بە شیوەی خوارەوە ڕاگەیاند: سەقز ٣٠ حاڵەت، قوروە ١٥ کەس، سنە ١٢ کەس، بیجاڕ و کامیاران هەکامەیان حەوت کەس، مەریوان پێنج کەس و شاری دیواندەرەش چوار کەس.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ڕاشیگەیاند: بە هەوڵی کادیری پزیشکی پارێزگای کوردستان، تا نیوەڕۆی یەکشەممە ٢٤ ی خاکەلێوە ٣١٢ تووشبوو لە ئەو نەخۆشییە ڕزگاریان بووە.

News Code 31949

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha