بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەریمان وەرمەزیار وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: دوای گەیشتنی هەواڵی خنکانی ئەو منداڵە، هێزەکانی ئێمە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و پاش سەحکردنی ئەو منداڵە ١٢ ساڵە و دڵنیابوون لە سپیراسیۆنی هەناسەیی بە بێ دەرکەوتەی جەستەیی و سیانۆزی تەواو، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام حسێن کرا.
وەرمەزیار وێرای پشتڕاست کردنەوەی هۆکاری مەرگی ئەو منداڵە بە هۆی خنکان، داوای لە بنەماڵەکان کرد کە لە کاتی چوونە سەیران و بۆ ناو سروشت، هۆشیان بە منداڵەکانیانەوە بێت هەتا تووشی ڕووداوی دڵتەزێنی لەو چەشن نەبن.
Your Comment