بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوە سەربازییەکانی عێراق لە دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ کە بریتییە لە تەرمی هێزە ئەمنی وسڤیلەکانی عێراق کە بە دەستی داعش کوژراون، هەواڵیان دا.
ئیدارەی هەواڵگری سەربازی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: بە گوێرەی هەواڵی وردی یەکنەکانی ئیدارەی هەواڵگری سەربازی لەشکری حەوتەم بە بەشداری هێزەکانی ناسینەوەی تیپی ٢٩ هێرشیان کردە سەر مۆڵگەی داعشییەکان لە ناوچەی خوزە لە پارێزگای ئەنبار کە تێیدا ماتۆر سیکلێتێک و مادەی تریان دۆزیەوە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: پاش لێکۆڵینەوەی وردی ئەو مۆڵگە گۆڕێکی بەکۆمەڵ بریتی لە هێزی سەربازی و سڤیل کە بە دەستی داعشییەکان کوژرابوون، دۆزرایەوە.
بۆچوونی ئێوە