بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، نامەی هەشت وڵاتی ئێران، ڕووسیا، چین، کووبا، کۆریای باکوور، عێراق، ڤێنزۆئێلا و نیکاراگۆئێ بۆ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێرانی بێ هاوتا وەسف کرد و وتی: ئەو هەنگاوە نیشاندەری بە خۆداهاتنی جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاک ڕەهەندگەری و پێشێل کرانی یاساگەلی نێودەوڵەتییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا دژی وڵاتانی سەربەخۆ بە ئامانجی تایبەتی گەمارۆ دەسەپێنێت، وتیشی: هیوادارم ئەوە هەنگاوێکی پیرۆز بێت و ئەو وڵاتە ژێر گەمارۆیانە و تەنانەت وڵاتانی سەربەخۆ و ئازادیخواز کە تاقەت یەک ڕەهەندگەریی ئەمریکایان نییە، یەکێتییەک پێک بێنن و لە بەردەم ملهۆری ئەمریکا بوەستن.
مووسەوی جەختی لەوەش کرد: هیوادارین کۆمەڵگای جیهانی نە تەنیا لە هەلومەرجی کۆرۆنا، تەنانەت لە هەلومەرجی ئاساییدا ئەو هەنگاوە شلگێرانە لە بەرامبەر گەمارۆگەلی زاڵمانە و نامرۆڤانە کە لە لایەن ئەمریکاوە نە تەنیا لە دژی ئێران بەڵکوو لە دژی وڵاتانی سەربەخۆ داسەپاوە، هەڵگرێت.
بۆچوونی ئێوە