٩٣ تووش بووی کۆرۆنا لە کوردستان ڕزگاریان بوو

جێگری دەرمانی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆناوە لە پارێزگا تا ئێستا ٩٣ نەخۆش پاش دەرمان و چاک بوونەوەی تەواو، چوونەتەوە ماڵ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر هوومەن قەسر ڕایگەیاند: ڕەوتی دەرمانی تەواوی ئەو نەخۆشانە بە تواوەتی کۆتایی هاتووە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییەوە تا ئێستا ٧٣٧ کەس لە ناوەنە دەرمانییەکانی پارێزگا خەوێندراون، زیادی کرد: ئەو ژمارەیە بریتییە لە تەواوی کەسە گومانلێکراوەکان، نەخۆشەکان و ئەوانەی کە چاک بوونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێندراون لە پارێزگا ١٣١ کەسە.

قەسر بە وتنی ئەوەی کە تا بە ئەمڕۆ ٢١٥ حاڵەتی تووش بوون بە کۆرۆنا لە پارێزگا تۆمار کراوە، زیادی کرد: ٢٥ کەسیش لە نەخۆشەکان بە هۆی کۆرۆنا لە شارە جیاجیاکانی پارێزگا گیانین الە دەست داوە کە زیتارین هی سەقز بووە.

ئامار تووش بووان بە کۆرۆنا لە پارێزگا لە شارەکانی کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە: سەقز ٨١ کەس، بانە ٤٦ کەس، سنە ٣٥ کەس، کامیاران ٩ کەس، قوروە ١٣ کەس، مەریوان ٦ کەس، دیواندەرە ٨ کەس، بیجاڕ ١٤ کەس، دێولان ٢ کەس و سەوڵاوا یەک کەس.

لە ٢٥ کەسی گیان لەدەست داو لە پارێزگا بە هۆی کۆرۆناوە ١٢ کەسیان لە شاری سەقز بووە، سێ کەس سنە، سێ کەس قەروە، چوار کەس بانە، یەک کەس مەریوان و ٢ کەس لە بیجاڕ.

News Code 31623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =