بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی وەزیری رێگە و شارسازی لەبارەی داخرانی رێگەگەلی وڵات بەڕووی هاتوچۆی موسافیران وتی: ڕاگەیاندنی بنکەی بەڕێوەبەریی بەرەنگاری کۆرۆنا بۆ داخستنی هاتوچۆی نازەرووری بەو مانایە کە رێگەکان شارێی ژیان و بنەمای گەل و وڵاتن و داخستنی یەکجاریان مومکین نییە.
ناوبراو سەبارەت بە دەنگۆی هاتنی ڤایرووسی کۆرۆنا لە رێگەی گەشتە ناوخۆییەکانی وڵات بۆ چین، ڕوونی کردەوە: لە رۆژانی سەرەتایی سەرهەڵدانی ئەو ڤایرووسە لە چین و بەر لە پێکهاتنی بنکەی بەرەنگاریی کۆرۆنا، لە دانیشتنێکی نائاسایی بە سەرکایەتی جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری بڕیار درا کە هەموو گەشتە ڕاستەوخۆکانی ئێران بۆ چین داخرێت. و لەمناوە دوو تێبینی درا کە یەکەمین گەڕاندنەوەی ئێرانییەکان لە وڵاتی چین و خوێندکاران لە ڕێوشوێن و چاوەدێریی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئێران بووە.
وتیشی: لەوە بەدوا هەموو گەشتەکان لە ژێر چاوەدێریی وەزارەتی تەندروستی ئەنجام دراوە و تەنانەت لە ناو فرۆکەکان شوێنێک بۆ کەرەنتینە دیاری کرا لە خوێندکاران و موسافیرانێک کە لە چین دەگەڕێنەوە کێشەیەکیان بۆ هاتنەوە نەبێت. تەواو ئەو فرۆکەکانە بێ موسافیر چوونەتە چین و تەنانەت بۆ ناردنی فرۆکەی تایبەتیش بە چین، حەوتەیەک چاوەروانی مۆڵەت بووین.
وەزیری رێگە و شارسازی ڕوونیشی کردەوە: لەو کاتەوە هیچ گەشتێکی موسافیری بۆ وڵاتی چین ئەنجام نەدراوە و هەرچی گەشتمان بۆ چین بووە، گەشتی باری بوون بۆ هێنانی کاڵای تەندروستی لەو وڵاتەوە بۆ ئێران و تەواو گەشتەکان لە ژێر چاوەدێریی وەزارەتی تەندروستی و بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بووە.
محەمەد ئیسلامی لە کاردانەوە بە دەنگۆی تووشبوونی ئەندامانی لیژنەی دەوڵەت بە ڤایرووسی کۆرۆنا، ڕایگەیاند: هەموو ئەندامانی لیژنەی دەوڵەت لە سڵامەتی تەواودان و تەنانەت جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری و بەڕێز ڕۆحانی سەرۆک کۆمار تەندروستن و لە پای کارن. تەنیا دوای تووشبوونی جێگری وەزیری تەندروستی، وەزیری پیشەسازی بە هۆی گیانبازی کیمیایی بوون بە هوشیاریی زیاترەوە هەڵسوکەوتی کردووە.
Your Comment