بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی پارێزگای وان لە بەیاننامەیەکدا لە دۆزینەوەی تەرمی ٧ پەنابەری نایاسایی لە ناوچەی چاڵدران لە یەک کیلۆمەتری سنووری ئێران هەواڵی دا.
لە ئەنجامی هەوڵەکانی گرووپەکانی ژاندارمری و بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی تورکیا ٧ تەرمی پەنابەری نایاسایی کە هاووڵاتی ئەفغانی، پاکستانی و سوورین لە سنووری ئێران-تورکیا لە ژێر بەفر کێشراوەتە دەرەوە.
ئەو پەنابەرانە کە پاش پەڕینەوە لە سنوور لە بەفر گیریان خواردووە و گیانیان لەدەست داوە، پاش چەندین هەفتە بە گەرم بوونی هەوا دەرکەوتوون و لە لایەن هێزەکانی ژاندارمرییەوە کێشراونەتە دەرەوە، تەرمی ئەو پەنابەرانە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی وان.
Your Comment