بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنوەر بەهرامی ڕایگەیاند: ٢ خامنی ٨٠ و ٨١ ساڵان کە لە بەشی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی خەوێندرابوون، دوێنێ بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا و بەم جۆرە ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی کۆرۆنا لە سەقز گەیشتە ٨ کەس.
بەهرامی وتیشی: ٦٠ کەس کە گومانی نەخۆشی کۆرۆنایان لە سەرە لە بەشی تایبەتی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز خەوێندراون و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان و ژمارەیەکی زۆری تووش بووش لە ئەو شارە ساغ بوونەتەوە.
ناوبراو وتیشی: ٧٨ کەس لە پارێزگای کوردستان بە دڵنیاییەوە تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون کە ٣١ کەسیان لە سەقز، ١٧ کەس بانە، ١٢ کەس سنە، ٢ کەس کامیاران، ٧ کەس قوروە، ٢ کەس مەریوان، ٢ کەس دێولان، ٢ کەس بیجاڕ و یەک کەس لە سەوڵاوا یە.
شیاوی باسە تا ئێستا ٩ کەس لە کوردستان بە هۆی تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە کە هەشت کسیان کە سەقز و یەک کەسیان لە مەریوانە.
Your Comment