بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، پۆلیسی ئاسایشی تورکیا هۆشداریی داوە کەسانێک کە بۆ دروست کردنی ترس لە خەڵک، هەواڵی ناڕاست سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاو دەکەنەوە ڕادەستی دەزگای داد دەکرێت.
فەرماندەی پۆلیسی ئاسایشی تورکیا ئاماژەی کردووەتە سەر فایلی وێنەیی و دەنگی هاوپەیوەند بە کۆرنا و ئەوانەی ناڕاست وەسف کردووە؛ ئەو فایلانە لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە تورکیا هەواڵ دەدەن.
تورکیا لە ئەو وڵاتەنەیە کە تووش بوون بە نەخۆشیی کۆرۆنای راپۆرت نەکردووە؛ زیاتر لە ٨٠ وڵاتی جیهانیش ئێستا گیرۆدەی ئەو ڤایرۆسەن.
ئابووری تورکیا پێوەندیەکی زۆری لە گەڵ گەشتیاری هەیە و بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا دەتوانێت خەسارێکی گەورە لە ئابووری تورکیا بدات هەر بۆیە ئەنقەرە هەوڵ بۆ شاردنەوە لە سەر بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە تورکیا دەدات تا داهاتی خۆی لە پیشەی گەشتیاری بپارێزێت.
Your Comment