١١ دۆسیەی شاردنەوەی کاڵای تەندرۆستی ڕادەستی دادگا کراوە

کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتەبێژی دەزگای داد لە پێوەندی لە گەڵ دوایین هەوڵەکانی دەزگای داد بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی غوڵامحسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دەزگای داد بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بێ ئامادە بوونی هەواڵنێران و بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەڕێوە چوو.

غوڵامحسێن ئیسماعیلی بە وتنی ئەوەی کە کۆمەڵگا بڵاو بوونەوەیڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات بڵاو بووەتەوە، وتی: هەوڵی کۆمەلگای پزیشکی و پەرەستاری وەکوو پارێزەرانی تەندروستی وڵات جێی دەسخۆشی و سوپاسە. کاری ئەو ئازیزانە ئەمڕۆ نمانەی ئاشکرای جیهاد لە ڕێگای خودایە.

ئیسماعیلی درێژەی دا: دەزگای داد هاوکات لە گەڵ هەنگاوی دەزگاکانی تر و هاوڕێ لە گەڵ لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە ڕۆژانی دوایی هەوڵی تایبەتیان دەست پێکردووە. لە هەمان پێوەندیدا لە یەک هەفتەی دوایی چەند هەوڵی ئەرێنی و گرینگ لە لایەن دەزگای دادەوە دراوە کە یەکێکیان دەرکردنی فەرمانی بەردانی کاتیی زیندانیان بوو.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر یەکێکی تر لە هەوڵەکانی دەزگای داد و وتی: بەرەوڕوو بوونەوەی پتەو بەرانبەر دۆسیەکانی شاردنەوە ئەنجام ببێت و لە گەڵ کەسانێک کە تەنیا بەرژەوەندی خۆیان بیر دەکەنەوە و دەرمان و مادە پاکژییەکانیان شاردووەتەوە ڕووبەڕوو ببنەوە و لە زووترین کاتدا ئەو دۆسیانە شوێنگیری بکەن.

ناوبراو زیادی کرد: ١١ دۆسیە لە دۆسیەکانی ئەم دواییەی شاردنەوە لە ماوەی یەک هەفتەدا واتا لە دەرکردنی سزانامە تا پێکهێنانی دۆسیە و ڕادەستی داد کرا و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو دادگایی کردنی ئەو تۆمەتبارانە بە شێوەی گشتی بەڕێوە دەچێت و بە دڵنیاییەوە سزایەکی ئەستەم چاوەڕوانیان دەکات.

لە سێدارە دان وتا زیندانی کردنی درێژخانەی لە ٥ بۆ ٢٠ ساڵیان بۆ گەندەڵان دەردەکرێت.

News Code 31330

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =