بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل مەریوانی ڕایگەیاند: لە پێناو پێشگری لە تەشەنەسەندنی کرۆناڤایرووس، هەموو مۆزەخانە و ناوەندە مێژووییەکانی پارێزگای کوردستان و هەروەها شوێنی ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی پاک کرانەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو ڕێوشوێنانە بۆ پاراستنی تەندروستی و ئاسایشی سەردانکەران و پێرسۆنێل ئەنجام دراوە و بەردەوام دەبێت، وتیشی: بە پێی ڕاگەیاندنی پێڕەونامەی نیشتمانیی قەدەغەی سەردانە گرووپییەکان لە مۆزەخانە و شوێنە مێژووییەکان، لایەنگران دەتوانن بە شێوەی تاکەکەسی لە کاتژمێرەکانی ٩ تا ١٧ سەردانی ئەو ناوەندانە لە کوردستان بکەن.
Your Comment